کرێکاران، خه‌ڵکی ئازادیخواز، هێزه شورشگێر و یه‌کسانی خوازه‌کان!
زیاتر له دوو مانگه که ده‌وڵه‌تانی ئیران و تورکیه هێرشی سه‌ربازیان بۆ سه‌ر ناوچه سه‌ر سنوریه‌کانی کوردستانی عێراق په‌ره پێ داوه و بوه‌ته هۆی گیان له ده‌ست دان و بریندار بوونی سه‌دان که‌س له هاووڵاتیانی ئه‌م ناوچانه و هه‌روه‌ها ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوونی هه‌زاران که‌س له گوندنشینانی سه‌رسنور. هه‌زاران هیکتار له زه‌وی و زاری کشت و کاڵ و دارستان و سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م‌هێنان خه‌لکی ئه‌م ناوچه به هۆی تۆپ‌باران و هێرشی ئاسمانیه‌وه سوتێندراو‌ن. حکومه‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له‌م جه‌نایه‌تانه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
ده‌ستدرێژی حکومه‌ته‌کانی ئێران و تورکیه و مل که‌چ کردنی حکومه‌تی عیراق، که به بیانوی هێرش بردنه سه‌ر هێزه‌کانی پ.ک.ک ئه‌نجام ده‌درێت، له ڕاستی‌دا ئامانجی که‌مڕه‌نگکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری ئاڵوگؤره‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی وڵاتانی باکوری ئه‌فریقا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته، که واوه ده‌چێت ده‌وله‌تانی دیکتاتۆر، که ده‌یان ساڵه داهات و ئازادی ومافی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی ئه‌م وڵاتانه‌یان قه‌تیش کردوه، کۆتایی پێ‌بێنێت.
ئاڵوگۆره‌کانی چه‌ند مانگی رابردوو له باکوری ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بێ‌گومان هاوته‌بایه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته‌ی که کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشان له سه‌رتاسه‌ری جیهان له دژی ئاکامه‌کانی قه‌یرانی ئابووری و سته‌مکاریه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری به ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ترسی دیکتاتۆره‌کانی ناوچه له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه، که له بن گوێ‌یاندا ڕوو ده‌دات، هانیان ئه‌دات دڕندانه و شه‌رمێونانه‌تر له هه‌میشه بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و ترساندنی خه‌ڵکانی ناڕازی تراژیدی له‌م چه‌شنه بخوڵقێنن.
خه‌لکی کوردستان به درێژایی مێژوو بۆ داخوازیه به‌رحه‌قه‌کانیان خه‌باتیان کردوه و هێرشه‌کانی ئه‌م دوایانه یه‌که‌م هێرش نیه بۆ سه‌ریان که هاوکات وڵاتانی ئیران و تورکیه و عێراق پیلانیان بۆ دارێژاوه.
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران له شاری یوتۆبۆری، هاوئاهه‌نگ له گه‌ڵ هێزه سیاسییه شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازه‌کان، کرده‌وه‌ی جینایه‌تکارانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئێران و تورکیه شه‌رمه‌زار ده‌کات و له هه‌موو هیزه کۆمۆنیست و سۆسیالیستییه‌کان داوا ده‌کات ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێمه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی 10 سیپتامبر کاتژمێر 5ی دوانیوه‌رۆ له ناوه‌ندی شاری یوتۆبۆری( برونس پارکن) کۆ ده‌بینه‌وه و ئه‌م جنایه‌ته شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. به‌شداری هه‌موو هێزه سیاسییه شۆرشگیره‌کان و رێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ،هه‌ڵسوراوانی سوسیالیست و کۆمونیسته‌کان پشتیوانییه له کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وانه له ئاستی جیهاندا.
رێکخراوی ده‌ره‌وی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ـــ یتۆبۆری
1/9/2001